Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:32

کۆمپانیایه‌کی تورکی بۆ فرۆکه‌وانی: بۆ راگرتنی گه‌شته‌کانمان هیچ راگه‌یاندنێکی فه‌رمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌

گه‌شته‌كانمان بۆ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی بەردەوامە
کوردستان TV
100%

كۆمپانیایه‌كی توركی بۆ فرۆكه‌وانی رایده‌گه‌ێنێت، گه‌شته‌كانمان بۆ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیش، هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

نووسینگه‌ی راوێژكاری راگه‌یاندنی كۆمپانیای توركش ئێرلاین رایگه‌یاند: له‌ چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ٢٩ی ئه‌یلوول به‌ولاوه‌ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق كایه‌ی ئاسمانی به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر داده‌خات. له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆمپانیای توركش ئێرلاین هیچ راگه‌یاندنێكی فه‌رمی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌. له‌م دوو شاره‌دا گشت گه‌شته‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

كوردستان تیڤی:رزگارتاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.