Erbil 20°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 11:40

وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بۆ میلاک و گواستنەوەی مامۆستایان دەردەکات

لە هەر پەروەردەیەك لیژنەیەك پێكدەهێندرێت
کوردستان TV
#7
100%

شوان بەرنجی

بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەدە رێنمایی و رێكارەكانی گواستنەوەی مامۆستایان و چۆنیەتی پڕكردنەوەی میلاكی بەتاڵ ئاشكرا دەكات.

بەشدارعەبدولخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە (باس)ی راگەیاند بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی میلاك دەستیان بە جێبەجێكردنی بڕیارێك كردووە، گوتی: دەستمان كردووە بە رێكخستنەوە و دابەشكردنەوەی میلاك لە قوتابخانەكان، ئەو قوتابخانانەنەی مامۆستایان لێ زیادە دەگوازرێنەوە بۆ ئەو قوتابخانەی كە پێویستیان بە مامۆستا هەیە

ئاماژەی بەوەدا لە 2ی10 ئەو وادەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاریكردووە دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە و هەموو ئامادەكاریەكیشیان لە تەواو بوندایە.

ئەو گوتیشی: لە هەر پەروەردەیەك لیژنەیەك پێكدەهێندرێت لیژنەكە كاری رێكخستنەوەی میلاك دەبێت ئەو قوتابخانانەی میلاكیان زۆرە ئەوە مامۆستاكانیان بۆ قوتابخانەی تر دەگوازرێتەوە.

بەشدارعەبدولخالق جەختی كردەوە لەهەر قوتابخانەیەك ئەگەر هەر كێشەی میلاك هەبێت ئەوە لە رێگەی وانەبێژ پڕدەكرێتەوە، گوتیشی: ئەوانەی لە پەروەردەیەك یان لە شارێك بۆ شارۆژكەیەكی تر خۆی بگوازێتەوە ئەوە رێنمایی تایبەتمان دەركردووە بەپێی ساڵانی خزمەت و خاڵ ئەنجام دەدرێت ئەوەی خاڵی زیاتری هەبێت ئەوە بڕیاری گواستنەوەی بۆ دەدەكرێت.

بە پێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە گواستنەوەی مامۆستایان و رێكخستنەوەی میلاكاتی لە نێوان پەروەردەی قەزاكان دەبێت لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەرپارێزگایەك، لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ سەرپەرشتی كاری رێكخستنەوەی میلاكات لەپەروەردەی قەزاكان كە پێكهاتبێت لە (بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا وەك سەرۆكی لیژنەو ئەندامێتی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كارگێڕیی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و بەڕێوەبەری خۆیەتی میلاك.

هەر بەمەبەستی رێكخستنەوەی میلاك و گواستنەوەی مامۆستایان ئەوەش هاتووە: دەبێت بەمەرجی كێبڕكێ بێت و ئەو شوێنەی لێی دەگوازرێتەوە شاغر دروستنەكات و ئەو شوێنەی بۆشی دەچێت، پێویستی پێبێت و بەگوێرەی ڕێنماییەكان تەواوی بەشە وانەكانی بڵێتەوە.

بەرێوەبەری  گشتی پەروەردەی هەولێر دووپاتی كردەوە ئەوانەی چەند ساڵێكە لە گوندەكانن و دەیانەوێت خۆیان بۆ شار بگوازنەوە بەپێی خاڵ و  خزمەت مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت" بۆ نمونە مامۆستایەك لە گوندێكی دوور خزمەتی كردووە، هەر ساڵێكی خزمەتی بۆ بە 6 خاڵ ئەژمار دەكرێت خاڵەكانی كۆ دەكرێتەوە و بەپێی رێنماییەكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت بۆ گواستنەوەیان بۆ قەزاو ناحیە و شارەكان".

پەیوەست بەو مامۆستایانەی لە مۆڵەتن یان مۆڵەت وەردەگرن ئەو دەڵێ: مامۆستا مافی ئەوەی هەیە دوو ساڵ مۆڵەت وەربگرێت،ئەوانەشی  مۆڵەت و مۆڵەتی دایكایەتیان تەواو بووە ناچارن بگەڕێنەوە بۆ دەوام، بۆ پڕكردنەوەی میلاكات ئێمە ناتوانین مۆڵەتی یاسایی و فەرمی هەڵوەشێنینەوە تەنها ئەگەر مامۆستاكە خۆی داوای بكات.

بەشدارعەبدولخاڵق پێیوایە بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێكە دامەزراند نەبووە بۆیە كێشەی كەمی میلاك و مامۆستا هەیە بەڵام بە گرێبەستەكان و وانەبێژەكان پڕ دەكرێنەوە.

پێشووتر وەزارەتی پەروەردە كۆی میلاكی پێكهاتبوو لە زیاتر لە 165 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر، بەڵام دوای قەیرانی دارایی زۆرێك لە مامۆستایان دوای مۆڵەتیان كردووە بۆیە میلاك كەم بۆتەوە و بۆشایی دروستبووە لە ناوەندەكانی خوێندندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.