سه‌ته‌لایتی كوردستان: كه‌ریم سمكۆ
به‌ره به‌یانى ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیان به‌چڕى تۆپباران كرد.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه فه‌رزه‌نگ ئه‌حمه‌د به ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌یانى یه‌كشمه تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چڕی بناری چیای ھەڵگورد، به‌تایبه‌تى ناوچەکانی (کونەڕێ )و (کیفارستان )و (چیخی دەرێ) و بناری ھەڵگورد و (ریزەبەرد ) تۆپباران دەکات، تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه .
هه‌ربه پێى زانیارى په‌یامنێرمان" له‌و ده‌ڤه‌ره تا ئاماده‌كرنى ئه‌م هه‌واڵه جگه له زیانى مادى هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه و به‌ڵام به‌هۆى تۆپ بارانكردن خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه گونهكانیان جێهێشتوه و ترس و دڵهڕاوكێیهكى زۆر له‌ناو هاوڵاتیان بڵاو بۆته‌وه.
شایانى باسه ماوه‌ى دوورۆژه تۆپخانه‌كانى ئێران وه‌ك مانۆڕى سه‌ربازى له ناوچه‌كه ده‌ستیان كردووه به تۆپباران كردنى ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.