Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:43

خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی (شنگلبانه‌)ی گه‌شتیاری له‌ ڕواندز یه‌که‌مه‌کانی سنووری شاره‌که‌ خه‌ڵات ده‌کات

یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌ سه‌رجه‌م گوند و ناحیه‌كانی سنووره‌كه‌ خه‌ڵات ده‌كات
shnglbana_شنگلبانه‌
کوردستان TV
100%

خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی (شنگلبانه‌)ی گه‌شتیاری له‌ ڕواندز، یه‌كه‌مه‌كانی سنووری شاره‌كه‌ خه‌ڵات ده‌كات و هاوكاریی مانگانه‌ش بۆ یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی ده‌بڕێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ حازم كورده‌ خاوه‌نی كۆمپانیای (شنگلبانه‌)ی گه‌شتیاری له‌ ڕه‌واندز، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌ی ساڵانه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌ سه‌رجه‌م گوند و ناحیه‌كانی سنووره‌كه‌ و یه‌كه‌مه‌كانی هه‌ردوو (په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی ڕه‌واندز و به‌شی گه‌شتیاریی په‌یمانگای ته‌كنیكی)، له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ هه‌وارگه‌كه‌ خه‌ڵات ده‌كات.

ئه‌و مه‌راسیمه‌ ساڵانه‌یه‌ به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی ڕواندز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی دوای چوونیان بۆ زانكۆ، مانگانه‌ بڕی 100 دۆلاریان وه‌ك هاوكاری پێ ده‌درێت.

نیازیش وایه‌ ڕۆژی هه‌ینی 22ی ئه‌یلوولی 2017، كۆمپانیاكه‌ له‌ هه‌وارگه‌ی (شنگلبانه‌)ی گه‌شتیاری، ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بۆ پشتیوانیكردن له‌ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.

كوردستان تیڤی: كامه‌ران حاجی

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.