Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:08

شارێکی عێراق له‌ سێ لاوه‌ گه‌مارۆدراوه‌و هێزێکی زۆریش کۆکراوه‌ته‌وه‌

له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هێرش دەكەن
کوردستان TV
100%

له‌ دووه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری عانه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نبار، هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ سێ‌ میحوه‌ره‌وه‌ شاره‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌.

ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق، عه‌قید وه‌لید دلێمی رایگه‌یاند:له‌ میانی پێشڕه‌وییه‌كانیاندا له‌ دووه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری عانه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نبار، هێزه‌كانی فیرقه‌ی حه‌وت، لیوای كۆماندۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌، لیوای ٣٠ی فیرقه‌ی هه‌شت، پۆلیسی فریاكه‌وتنی ئه‌نبار و حه‌شدی هۆزه‌كان له‌ هه‌ر سێ‌ میحوه‌ری باكوور، باشوور و رۆژهه‌ڵات شاره‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ گوتی: ئه‌و هێزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ خۆیان ئاماده‌كردووه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر شاری عانه‌ به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی بكه‌نه‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: ئا/ رزگار تاهیر

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.