Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 01:59

له‌ هه‌ولێر که‌مپینی پشتگیریی هونه‌رمه‌ندان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کۆتایی هات

هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌ واژۆی خۆیان پشتگیریی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه‌
كه‌مپینی پشتگیریی هونه‌رمه‌ندان
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندان وه‌كو سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی تر به‌شدار بوون له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی 500 هونه‌رمه‌ندی كورد كۆتایی به‌ كه‌مپینی پشتگیریی هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق دێت.

كه‌مپینه‌كه‌ له‌ 2017/7/27ه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و تاكوو 2017/9/10 به‌رده‌وام بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌ واژۆی خۆیان پشتگیریی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌ ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌گه‌ڵ واژۆكانیان چاپ بكرێت و بكرێته‌ كتێبێك، به‌پێی زانیارییه‌كان 700 هونه‌رمه‌ندانی كورد به‌شدارییان له‌و كه‌مپینه‌دا كردووه‌.

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.