لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، رایده‌گه‌ێنێت، دوای بێ‌ئومێد بوونمان له به‌غدا بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمان داوه، ریفراندۆم مه‌ترسی نییه بۆسه‌ر ناوچه‌كه.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له دیداری دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسین كه له شاری سلێمانی به‌رێوه ده‌چێت رایگه‌یاند: دوای بێ‌ئومێد بوونمان له به‌غدا بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمان داوه، ریفراندۆم مه‌ترسی نییه بۆسه‌ر ناوچه‌كه، به پێچه‌وانه‌وه ئاشتی بۆ ناوچه‌كه دابین ده‌كات و كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دیداره‌كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و تیایدا چه‌ند گوتار و پانێڵێك پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌سه‌ر دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان.
دیداره‌كه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه و تیایدا ژماره‌یه‌ك له رووناكبیران و ئه‌كادیمیست و سیاسی و رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندانی عێراق و عه‌ره‌بی میدیا و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان بانگهێشت كراون.
كوردستان tv : ئا / رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.