دوای تاقیكردنه‌وه نوێی مووشه‌كی كۆریای باكوور، چین داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد خۆیان به‌دووربگرن له‌و كرده‌وانه‌ی كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی گرژییه‌كان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، هوا چونینگ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌كینی پایته‌خت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه گرژی له نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا زیادی كردووه و كوریای باكوور دژ به بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
چونینگ داوای له هه‌موو وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار كرد خۆیان به‌دووربگرن له‌و كرده‌وانه‌ی گرژی له ناوچه‌كه زیاد ده‌كات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه لایه‌نه‌كان ده‌توانن متمانه به یه‌كتری بكه‌نه‌وه و كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هاوكات چونینگ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه فشار و سزاكان كێشه‌ی كۆریای باكوور چاره‌سه‌ر ناكات.
كۆریای باكوور، كاته‌كانی به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مووشه‌كی بالیستی ئه‌نجامدا، مووشه‌كه‌كه به‌سه‌ر ژاپۆندا تێپه‌ڕی و كه‌وته زه‌ریای هێمنه‌وه.
چین داوا له لایه‌نه‌کان ده‌کات خۆیان به‌دوور بگرن له‌و کرده‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی زیادبوونی گرژییه‌کان
دوای تاقیكردنه‌وه نوێی مووشه‌كی كۆریای باكوور، چین داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد خۆیان به‌دووربگرن له‌و كرده‌وانه‌ی كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی گرژییه‌كان.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.