Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:40

دیدى رۆژنامه‌ بۆ رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 27/8/2017

"سه‌ربخوه‌یی ژبۆ كوردێن عێراقێ وه‌ك شیرێ دایكێ حه‌لاله‌"
کوردستان TV
100%

جومهورییه‌ت
"سه‌ربخوه‌یی ژبۆ كوردێن عێراقێ وه‌ك شیرێ دایكێ حه‌لاله‌"
ئاسلی ئایدنتاشباش
ئاسلی ئایدنتاشباش، د رۆژناما جومهورییه‌ت یا تركی ده‌ مژاره‌ك ل دۆر ره‌فه‌راندوما 25ـئێ ئیلۆنێ نڤیساندیه‌ و هه‌لوه‌ستا سه‌رۆكێ مه‌هه‌پێ باخچه‌لی و ده‌ستهه‌لات ب زمانه‌كی توند ره‌خنه‌ دكه‌ دبێژه‌:
(( سه‌رۆكێ مه‌هه‌پێ باخچه‌لی، ره‌فه‌راندوما هه‌رێما كوردستانا عێراپێ وه‌ك سه‌ده‌ما شه‌ر ئانی زمان و ژ ئه‌نقه‌ره‌ خواست هه‌لوه‌ستێن تووند نیشا بده‌. پشتی هه‌لبژارتنێن سالا 2015 تركیه‌ ژ رێیا ده‌مۆكراسیێ ده‌ركه‌تی یه‌، به‌ره‌ تارییه‌ك دچه‌ داویا وی دیار نییه‌ و سه‌رۆكێ مه‌هه‌پێ ژی رۆل گرتیه‌ سه‌رخوه‌ و گاڤ ب گاڤ مه‌ پال دده‌ شه‌ر.))
هه‌روه‌ها نڤیسكار دبێژه‌:
(( كوردێن ئێراقێ كو 15 سال ل پێش قه‌یرانا به‌غدا و 20 سال ژی ل ژێر سیته‌مكاریا سه‌دام حوسێن ژیانه‌، سه‌ربخوه‌یی ژبۆ وان وه‌ك شیرێ دایكێ حه‌لاله‌. ژ بلی ڤێ یه‌كێ، مه‌سعود بارزانی بریارا سه‌ربخوه‌یی ب سه‌ربخوه‌ نه‌دایه‌، ره‌فه‌راندوم، ل گۆر ماكه‌زاگۆنا عێراقێ مافێ كوردانه‌. عێراف ده‌وله‌ته‌كی فه‌ده‌راله‌ و د ناڤ ماكه‌زاگۆنا كو سالا 2002 هاتیه‌ ئاماده‌كرن ده‌ ماف دایه‌ كوردان كو چاره‌نیڤیسا خوه‌ دیار بكن. ژبه‌ر ڤێ یه‌كێ چ ئاخڤتنه‌ك ل به‌ر مه‌ نه‌كه‌تی یه‌.))
هه‌روه‌ها نڤیسكار د به‌شه‌كی دن یا مژارا خوه‌ ده‌ دبێژه‌:
(( ده‌ستهه‌لاتا كو ب پشتگریا مه‌هه‌پێ د پرسگرێكا كوردێ خوه‌ ده‌ سیاسه‌تێن شاش كریه‌، ته‌ڤی ده‌ستكه‌ڤتێن ده‌مۆكراتیك شه‌ڤوتاندیه‌ و روخاندی یه‌، نه‌ د ڤێ ره‌وشێ ده‌ یه‌ كو تێكه‌لیا خوه‌ مافێ ماكه‌زاگۆنی یێ مرۆڤێن وه‌لاته‌كی دن بكه‌ كو چاوا كار ل سه‌ر دكن. هه‌ربخوه‌ ره‌فه‌راندوم، گه‌ر ئه‌ڤرۆ نه‌بایا سیه‌ دێ هاتبایا كرن. هه‌رێما كوردستانێ ل داویێ دێ ببه‌ ده‌وله‌ت، ژبۆ ته‌ڤی كه‌س ئه‌شكه‌ره‌ یه‌ كو، ل 20 سالێن داویێ باش و خراپ پێیچوونا جیهانێ دكه‌.))
هه‌روه‌ها نڤیسكار دبێژه‌:
(( ده‌وله‌ته‌كی ئاقلمه‌ند نه‌ ئه‌وه‌ ب ئاوایا شه‌ر ته‌ڤبگه‌ره‌، ده‌وله‌تا ئاقلمه‌ند ئه‌وه‌ پێدڤیه‌ دگه‌ل كوردێن ده‌ڤه‌رێ هه‌ڤالبه‌ندیێ پێكبینه‌ و سایا ڤێ یه‌كێ قادا باندۆرێ فره‌ه بكه‌. ل گۆر من، ل ڤێ داویێ كارێ هه‌ری باش یا ڤێ حكوومه‌تێ په‌یوه‌ندیێن باش یا دگه‌ل هه‌رێما كوردستانێ بوو. نه‌ جهێ باوه‌ریێ یه‌ كو، نها باخچه‌لی دخوازه‌ گوهارتنا سیاسه‌تا د ناڤبه‌را تركیه‌ و هه‌رێما كوردستانێ بكه‌.))
هه‌روه‌ها نڤیسكار دبه‌شه‌كی دن یا مژارا خوه‌ ده‌ دبێژه‌:
(( كوردێن عێراقێ پشتی شه‌رێ كه‌نداڤێ ژ كۆنترۆلا به‌غدایێ ده‌ركه‌ت. ل سالا 2001ـئێ پشتی رژێما سه‌دام هه‌لوه‌شیا، كوردێن عێراقێ گه‌هشته‌ خوه‌سه‌ریێ. د هه‌ڤره‌ نڤیسینا وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌ یا دگه‌ل هه‌رێما كوردستانێ ده‌، یان وه‌ك "كوردستانا عێراق" و یان ژی وه‌ك "رێڤه‌به‌ریا هه‌رێما كوردستانێ" تێ یاد كرن. كوردستانا عێراقێ خوه‌دی ئارتێش، دراڤ، پارلامه‌نتۆ و بانقا ناڤه‌ندی هه‌یه‌. گرێیا دگه‌ل به‌غدا ب ته‌نێ هه‌ڤپشككرنا داهاتا په‌ترۆلێ یه‌ و ئه‌و ژی ئێدی كار ناكه‌. به‌غدا تا نها به‌لێنێن دایه‌ كوردان نه‌گه‌هاندیه‌ جه. ده‌ما ره‌وش وهایه‌، گه‌لۆ كێ دكاره‌ عاجز به‌ ژ داخوازا جودابوونا كوردان؟))








خه‌بات 
ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك مافێكى ره‌وا 
سوڵحى مه‌جید 
له‌ رۆژنامه‌ى خه‌بات بابه‌تێك به‌ ناوونیشانى " ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك مافێكى ره‌وا "، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا نووسه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ : 


گه‌لى كوردستان به‌ درێژایی مێژوو ، قوربانی زۆریداوه‌ بۆ هه‌ڵهاتنى خۆرى ئازارى و رزگاربوون له‌ سته‌مى داگیركه‌ران .سه‌رۆك مسعود بارزانى باش ده‌زانێت ده‌رفه‌ته‌كه‌ ده‌رفه‌تێكى زێرٍینه‌ و رٍه‌نگه‌ به‌ سه‌دان ساڵى تر ده‌رفه‌تى وا بۆ كوردستانیان نه‌ره‌خستێته‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى خستۆگه‌ر ٍ بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌.سه‌رۆك مسعود بارزانى له‌م كۆبوونه‌وانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان و ته‌واوى چین وتوێژه‌كان به‌ باشى روونیكرده‌وه‌ ئیدى ئێمه‌ى كوردستانى به‌هیچ به‌ڵێن و پادداشتێكى به‌غدا واز له‌ مافى ره‌واى خۆمان ناهێنین. ئه‌مرٍِۆ كاتى ئه‌وه‌یه‌ هه‌موومان له‌ پێناوى كوردستان له‌ پێناو ئاینده‌ى نه‌ته‌وه‌كانمان ،له‌ پێناو ئاسووده‌یی رۆحى شه‌هیدان به‌ یه‌كده‌نگ بڵێین به‌ڵى بۆ سه‌ربه‌خۆیی ورزگارى هه‌میشه‌یی خاكى كوردستان .






گوڵان

ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌بوایه‌، ئه‌مریكا نه‌یده‌توانی شه‌ڕی داعش به‌و جۆره‌ بكات
جێفری فریدمان

له‌ گۆڤاری گوڵان بابه‌تێك به‌ ناوونیشانی " ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌بوایه‌، ئه‌مریكا نه‌یده‌توانی شه‌ڕی داعش به‌و جۆره‌ بكات"، له‌ نووسینی جێفری فریدمان تایبه‌تمه‌ند له‌ بواری سیاسه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ : 

له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ نیگه‌رانییه‌كه‌ و له‌ ئارادایه‌. له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ئیداره‌ی تره‌مپ متمانه‌ی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ داعش نه‌توانێت ئه‌و خاكه‌ به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ستی ده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا –هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ عێراقدا و له‌ دوای زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م وڵاته‌دا بینیمان- گرنگه‌ كه‌ بونیادێكی حوكمڕانی سه‌قامگیر بێته‌ئاراوه‌. به‌ڵام به‌ بێ بوونی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران ئه‌و ناوچانه‌ به‌ چه‌شنێك كۆنترۆڵ بكات كه‌ ببێته‌هۆی قووڵكردنه‌وه‌ی گرژی و ناكۆكیی تایه‌فه‌گه‌ری له‌بری ئه‌وه‌ی خاویان بكاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ ڕوونه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ ڕادده‌یه‌كی گه‌وره‌ پشتی به‌ كوردستان به‌ست بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ دژی داعش، واشنتۆن ئه‌مه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ ده‌زانێت كه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، له‌ ده‌رئه‌نجامدا پێم وایه‌ ئیداره‌ی تره‌مپ بایه‌خ به‌ بره‌ودان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بدات، ئه‌گه‌رچی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو هه‌نگاوێكی ته‌واو مشتومڕئامێز ده‌بێت و ئیداره‌ی تره‌مپیش ڕاینه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌كات.








هه‌ولێر
شه‌رم له‌ جوداخوازی مه‌كه‌ن
ئیبراهیم شێخ محه‌مه‌د

له‌ رۆژنامه‌ى هه‌ولێر بابه‌تێك به‌ ناوونیشانى " شه‌رم له‌ جوداخوازی مه‌كه‌ن"، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا نووسه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ : 

ده‌بێت هه‌مو نه‌یار و ده‌نگه‌ نه‌شازه‌كان چیتر سه‌نگه‌ر له‌م له‌م پڕۆسه‌یه‌ نه‌گرن، چونكه‌ هه‌رئه‌نجامێكی نه‌رێنی پڕۆسه‌كه ‌له‌ناوچونی خه‌ونی میلله‌تێكه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ ماڵئاوای كردنه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆیه‌ دژایه‌تی كردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، ئه‌وه‌ی كاربكات بۆتێكدانی یه‌كڕیزی باخۆی بۆ زبڵدانی مێژوو ئاماده‌ بكات، چونكه‌ مێژوو به‌زه‌یی نیه‌، ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌شازانه‌ی كه‌ئێستا هه‌ست به‌و خیانه‌ته‌ نیشتمانیه‌ ناكه‌ن، ئه‌وا له‌داهاتوودا هه‌ستی پێده‌كه‌ن و مێژوو به‌غیابی دادگاییان ده‌كات، پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌شازانه‌ كپ بكرێن، یان به‌مانایه‌كی تر نه‌یارانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ پێویسته‌ به‌ئاگا بێنه‌وه‌ و به‌هه‌موو مانایه‌ك كاربكه‌ن بۆ جوداخوازی،نابێت ڕێگه‌ به‌نه‌یارانی ڕیفراندۆم بدرێت و خوێنی شه‌هیدانی ئه‌م وڵاته‌ به‌فیڕۆ بدرێت له‌كاتێكدا به‌خوێنی خۆیان سنوری وڵاتیان كێشاوه‌، نابێت ڕێگه‌ بدرێت دایكانی جگه‌ر سوتاو كه‌ بۆ دڵۆپێك خوێنی ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌ریایه‌ك فرمێسكی ڕشت جارێكی تر به‌ده‌م جگه‌رسوتانه‌وه‌ بناڵێنێت.






باس
ئێستا باشترین كاته‌ بۆ ریفراندۆم
دیدار ئه‌بوزێد
له‌ ماڵپه‌رى باس بابه‌تێك به‌ ناوونیشانى " ئێستا باشترین كاته‌ بۆ ریفراندۆم"، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا نووسه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ : 

ئه‌گه‌رچی ئێستا هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی به‌هێز هه‌یه‌ بۆ وێناكردنی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر كوردستان، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، كه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی له‌ده‌ستچوونی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد، به‌ڵام روانینێكی ورد و بابه‌تییانه‌ ده‌ری ده‌خات كه‌ ئه‌م ترسه‌ بێ بنه‌مایه‌، بۆ نموونه‌ دراوسێكانی كورد له‌ دۆخێكی زۆر خراپدان و پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌رگیز به‌ده‌ست ناهێنن بۆ هیچ هێرشێك یان ئابڵوقه‌یه‌ك بۆ سه‌ر كورد، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌كان له‌ خراپترین حاڵه‌تدایه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی خراپی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندیی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا له‌ خراپترین باریدایه ‌و له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران و ئه‌مه‌ریكاش به‌ هه‌مان شێوه‌، دۆخی ناوخۆی عێراق و ململانێی نێوان به‌ره‌ عه‌ره‌بییه‌ شیعییه‌كان و لاوازیی سوننه‌، هیچ قورساییه‌كی بۆ عێراق نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌، ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا به‌ كوردی گوتووه‌ ئه‌گه‌ر كورد ریفراندۆم ئه‌نجام بدا خۆی ده‌بێ سنووری خۆی بپارێزێ، له‌ كۆمیدیای چاودێره‌ سیاسییه‌كانی پێش تی ڤی و ناو فه‌یسبووك زیاتر هیچی تر نییه‌ و چه‌ندین هه‌ڵوێست و لێدوان بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆیه‌ ‌لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م.








هه‌كارنێت 
دوێنی دیپلۆماسی كارا بۆ پشتیوانی شه‌رٍی تیرۆریستانی داعش و ئه‌مرٍۆ دیپلۆماسی سه‌ركه‌وتوو بۆ پشتیوانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی

رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی 

له‌ ماڵپه‌ری هه‌كارنێت بابه‌تێك به‌ ناوونیشانی " 
نیشتیمانپه‌وه‌ری و كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی سیفه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ كه‌ ده‌یان شه‌و له‌ نێو سه‌رماو گه‌رمایی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری كردن له‌ خاكی پیرۆزی كوردستان رێگه‌ی نه‌دا بستێك خاكی وڵات له‌ چه‌نگی داگیركه‌ران بمێنێته‌وه‌ و له‌ هه‌مووشی گرنگ تر و پر سه‌روه‌ریتر ده‌یاركردنی سنووری كوردستان بوو به‌ خوێنی ئاڵی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان.له‌ راستیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌نه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ و موزایه‌ده‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی زاڵه‌ به‌ سه‌ر ویژدانیان و دان به‌و ڕاستییه‌دا نانێن كه‌ سه‌رۆك چ ده‌سكه‌وتێكی گرنگی بۆ كورد و كوردستان مسۆگه‌ر كردووه‌.

له‌ ئاستی ناوخۆ و پرسه‌ نیشتمانییه‌كاندا ئه‌گه‌رچی سه‌رۆك به‌ شانازییه‌وه‌ خاوه‌نی ده‌یان ده‌ستكه‌وتی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ و به‌ لێهاتوویی پێگه‌ی كوردی نه‌ك ته‌نیا له‌ عێراق ته‌نانه‌ت له‌ ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌رزكردووه‌ته‌وه‌،به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی به‌ڕێزیان له‌ بواری دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌وه‌نده‌ بۆ كورد و كوردستان پڕ بایه‌خ و مێژووییه‌ كه‌ هیچ ویژدانێكی ئاگا و بێدار ناتوانێت له‌م سه‌ركه‌وتنه‌ خۆی حه‌شار بدات و باسی لێوه‌ نه‌كات. ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنینه‌وه‌ به‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و ته‌رافیكی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی و ئاوڕێك له‌م هه‌رێمه‌ی خۆمانیش بده‌ینه‌وه‌، به‌ ئاسانی ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كوردستان له‌ قه‌باره‌ی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆدا خۆی نمایش كردووه‌ نه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و بێگومان ئه‌مه‌ش له‌ ده‌ره‌نجامی هه‌وڵێكی چه‌ندین ساڵه‌ بووه‌ كه‌ ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی و كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێزیان گه‌وره‌ترین فاكته‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕپێبوونی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگای جیهانی.

سه‌ردانی گه‌وره‌ به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و ڕاوێژی گه‌وره‌ وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا به‌ تایبه‌ت له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ تیرۆریزمی داعش، ده‌لاله‌ت له‌ به‌هێزبوونی پێگه‌ی كوردستان ده‌كات له‌ پرۆسه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ كه‌سایه‌تی سه‌رۆك چه‌نده‌ كاریگه‌ر بووه‌ و توانیویه‌تی وێڕای به‌ نێوده‌وڵه‌تی كردنی پرسی كورد و داخوازییه‌ ڕه‌واكانی، ڕای جیهانی ئه‌وه‌نده‌ به‌ لای كوردا ڕابكێشێت كه‌ هێزی سه‌ربازیشمان واته‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان وێردی سه‌ر زمانی جیهانیان و سه‌رۆكی وڵاتانی زلهێز بن. ئێستاش به‌ هه‌مان سیاسه‌تی كارێزما و ژیرانه‌ و په‌یروكردنی دیپلۆماسییه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و هه‌ڵوێستی نه‌گۆر گشت هه‌وڵه‌كانی له‌ پێناو پشتیوانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خستۆگه‌ر.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

دیدی رۆژنامه

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.