Erbil 31°C دووشەممە 19 تشرینی یەکەم 22:09

فەرەنسا قەدەغەی هاتوچۆی لە چەند شارێکی باکوور ڕاگەیاند

100%

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریاندا بە سەپاندنی قەدەغەی نیمچەیی هاتوچۆ لە چەند شارێکی باکووری وڵاتەکە لە ماوەی شەوانی دووشەممە و سێشەممەدا، ئەمەش وەک ڕێکارێکی بەپەلەی ئەمنی بۆ کۆنترۆڵکردنی شەقامەکان دوای ئەو توندوتیژی و پشێوییانەی لە میانی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە گرانیی بژێوی ژیان لە ڕۆژی شەممەدا ڕوویاندا.

سێباستیان لۆکۆرنۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەهۆی کردەوەکانی تێکدەرانە و پێکدادانەکان، بڕیاردراوە لە کاتژمێر 8:00ـی شەو تاوەکو 6:00ـی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ لە ماوەی ئەم دوو شەوەدا جێبەجێ بکرێت، کە لە ئێستادا 4 شاری باکووری وڵات دەگرێتەوە و دیارترینیان شاری "لیل"ـە، کە یەکێک بوو لەو ناوەندانەی زۆرترین گرژیی تێدا تۆمارکرا.

هاوکات لەگەڵ سەپاندنی ئەم قەدەغەی هاتووچۆیەدا، حکوومەتی فەرەنسا قەدەغەکردنی بەشەکیی ئەنجامدانی هەر جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەکی لە پاریسی پایتەخت بۆ شەوی دووشەممە ڕاگەیاند، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان و پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی، لە کاتێکدا هەزاران کارمەندی پۆلیس خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.