لەسەر ڕێگای کەرکووک - حەویجە، بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازی ئۆتۆمبیلی خێزانێک، ئافرەتێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتا و گیانی لەدەستدا، سێ سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر ڕێگای سەرەکیی کەرکووک - شارۆچکەی حەویجە، ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت و بەهۆیەوە ئافرەتێک لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا سووتا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی حەویجە، ئۆتۆمبیلەکە بە سیستەمی غاز کاری کردووە و بەهۆیەوە تەقیوەتەوە و ئاگری گرتووە.
پۆلیسی حەویجە ئەوەشی خستە ڕوو، تەواوی سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبیلەکە ئەندامی یەک خێزان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.