Erbil 31°C شەممە 17 تشرینی یەکەم 01:58

سوپای عێراق قەدەغەی هاتوچۆی لە گوندەکانی باشووری داقووق ڕاگەیاند

100%

سوپای عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی سەرجەم گوندەکانی سنووری باشووری قەزای داقووق، هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە تاوەکو 6ـی بەیانی تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، سوپای عێراق لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای بەرپرسیارییەتی و لەبەر لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەمنی، سەرجەم دانیشتووانی گوندەکانی سنووری باشووری قەزای داقووق لە قەدەغەی هاتوچۆ ئاگادار دەکەینەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: لەلایەن بازگەی "تۆپزاوا"ی سەر بە سوپای عێراقەوە ئاگادارییەکی فەرمی گەیشتووە، کە تێیدا هاتوچۆکردن هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر شەشی ئێوارە تا شەشی بەیانی قەدەغەیە.

هاوکات جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت و تا کاتێکی نادیار بەردەوامی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.