سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەهیچ شێوەیەک پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە، ئاشکراشی کرد کە سەرۆک فراكسیۆنه سیاسییەکانی په‌رله‌مان پشتیوانی لە بڕیارەكه دەکەن.
هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەیبەت حەلبووسی گوتی: بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار بەهیچ شێوەیەک پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە و سەرۆکی فراكسیۆنه سیاسییەکانی په‌رله‌مان پشتیوانی لەم بڕیاره دەکەن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە حکوومەت لە بەردەم سێ بژاردەدا بووە، ئه‌وانیش: پاشكه‌وتكردن و قه‌رزكردن و دابەشکردنی مووچە له ماوه‌ی 45 ڕۆژ جارێکدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی عێراق به‌ناچاری په‌نای بردووه‌ته به‌ر بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.