جێگری پارێزگاری سلێمانی هۆشداری دایه خاوه‌نی ماركێت و دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كان، كه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت نرخی شتومه‌ك و كه‌لوپه‌ل به‌رز بكاته‌وه، ئه‌وا رێكاری توندی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: سەبارەت بەو دۆخەی ئێستا بەهۆی بەرزبوونەی نرخی دۆلار دروستبووه، هەموو لایەکتان دڵنیادەکەینەوە کە پێویستە بەگیانی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەن، تا ئەو کاتەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
گوتیشی: وەک دەبینرێت هەوڵەکان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بەردەومیان هەیە، بۆیە داواکارین هەموومان پێکەوە لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییانمان ئەو قۆناغە و تێپەڕێنین.
شاهۆ عوسمان راشیگه‌یاند: ئێمە ڕۆژانە لە ڕێگەی چەندین لیژنەوە چاودێری دۆخی بازاڕ و ژیانی هاووڵاتییان دەکەین، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان گەر هەر حاڵەتێکی گرانی و ناردنی پێداویستی کەم لەلایەن کۆمپانیاکانی خۆراک بۆ مارکێتەکان بەدی بکرێت، ناچارین توندترین سزای یاساییان بدەین و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش ناوی بڵاوکەینەوە.
جێگری پارێزگاری سلێمانی داواشی له هاووڵاتییان كرد كه هه‌ر كه‌سێك سکاڵای هەیە، ژمارەی لیژنەکانی قایمقامییەتی مەرکەزیی سلێمانی کراوەیە و دەتوانن ئەوان ئاگاداربکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.