Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:46

دەنگۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتارانی عێراق ڕەت دەكرێتەوە

100%

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە دەگوترێت بەهۆی گەندەڵییەوە، بڕیاردراوە پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتارانی عێراق هەڵبگیرێت.

فەرمانگەی كاروباری یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لەسەر زاری ئەندامێكی پەرلەمان هەواڵێك بڵاوكرابووەوە كە گوایە داواكراوە پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتاران هەڵبگیرێت بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە.  

ئاماژەبەوەشدراوە كە سەروبەری هەواڵەكە دوورە لە ڕاستییەوە و بەهیچ شێوەیەك ڕاست نییە.

فەرمانگەی كاروباری یاسایی جەختیشی كردەوە ئەو ئەندامەی پەرلەمان كە هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوە، لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ڕەوانەی لێپرسینەوە كراوە بە مەبەستی ڕێكاری یاساییە گونجاو لەبەرامبەریدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.