Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 22:29

بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی بارانبارین شوفێران ئاگادار دەكرێنەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی بارانبارین، ئاگادارییەكی چوار خاڵە ئاراستەی شوفێران دەكات.

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت: بە هۆی دەستپێکردنی بارانبارین لە وەرزی پایزدا بۆ پاراستنی سەلامەتی شوفێران و بەکارهێنەرانی ڕێگا داوا لە شوفێڕان دەکەین پابەندی ئەم ڕێنماییانەبن.

1- بەهۆی بارانبارین لە سەرەتای وەرزی پاییزدا شەقامەکان خلیسک دەبن و دەبێت شوفێران بەخێرایی لێنەخورن لە کاتی بارانباریندا.

2- دڵنیابن لە کارکردنی فلچەی پاککردنەوەی شووشەکان و سیستەمی برێکی ئۆتۆمبێل بە دروستی .

3- ماوەی دڵنیایی لەنێوان خۆیان و ئۆتۆمبێلی پێش خویان بپارێزن .

4- لەسەر ئاوی کۆبووەی سەر شەقامەکاندا بەخێرایی تێنەپەڕن، چونکە دەبێتە هۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵ و خلیسکانی ئۆتۆمبێل.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.