Erbil 31°C چوارشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:48

بانکی ناوەندیی عێراق نرخی نوێی دۆلاری پەسەندکرد

100%

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی پەسەند بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەدا دێت کە بۆ گونجاندنی پێداویستییە دارایی و ئابوورییەکان گیراونەتە بەر.

نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلار:

بەپێی ئەو نووسراوەی بانکی ناوەندی بڵاویکردووەتەوە، نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراون:

نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

بانکی ناوەندی داوای لە سەرجەم دامەزراوە دارایی و بانکییەکان کردووە کە لە مامەڵەکانیاندا ئەم نرخە نوێیانە پەسەند بکەن و سیستمە بانکی و داراییەکانیان نوێ بکەنەوە. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە دەبێت کارکردن بە نرخی پێشوو ڕابگیرێت و لە دەستپێکی ڕۆژی کاری داهاتووەوە، سەرجەم لق و یەکە پەیوەندیدارەکان بە نرخی نوێوە مامەڵە بکەن.

ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.