Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 00:42

تیرۆریستانی داعش بەرپرسیارەتی هێرشەكەی شەوی رابردووی حەویجەیان گرتەئەستۆ

کوردستان TV
100%

رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەفەرمی بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەیان گرتەئەستۆ كە شەوی رابردوو كرابووە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدڕالی لە گوندێكی سنووری شارۆچكەی حەویجە لە پارێزگای كەركووك.

ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەوان هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر گوندی بەرغەلیە لە سنووری شارۆچكەی حەویجە لە پارێزگای كەركووكیان ئەنجامداوە.

تیرۆریستانی داعش لە هێرشەكەدا چەكی قەناسیان بەكارهێنابوو و بەهۆیەوە كارمەندێكی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕالی كوژرابوو و چواری دیكەش بریندار ببوون.

ئەمشەو سێشەممە جارێكی دیكە تیرۆریستانیی داعش لە سنووری شارۆچكەی حەویجە هێرشیان كردبوو و ئەمجارە بارەگای لیوای 61ی حەشدی شەعبییان كردبووە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.