Erbil 31°C ھەینی 09 تشرینی یەکەم 01:49

عەفرین.. قوتابییانی کورد بۆ چارەسەركردنی پرسی خوێندن بە زمانی دایك، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری عەفرینی رۆژئاڤای کوردستان، ژماریەك قوتابیی کورد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای خوێندنیان بە زمانی دایک كرد.

لەسەر بانگەوازی کۆمەڵەی قوتابییانی عەفرین و حەلەب، ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە شاری عەفرین بەڕێوەچوو؛ تێیدا قوتابییان داوای چارەسەرکردنی کێشەی خوێندنیان بە زمانی کوردی و تێکەڵکردنەوەیان لە پرۆسەی پەروەردەدا کرد.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم قوتابخانەی (نەورۆز) لەسەر ڕێگەی ڕاجۆ لە ناوەندی شاری عەفرین بەڕێوەچوو، بەشداربووان بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی "بێ زمان ژیان نابێت" و "زمان، بوون و ناسنامەیە"، بەیانننامەیەکی ناڕەزایەتییان خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا کە پرسی خوێندن بە زمانی کوردی چارەسەر بکەن و ئەو مامۆستا و قوتابییانەی لە هەرێمی جەزیرەوە گەڕاونەتەوە، تێکەڵی پرۆسەی خوێندن بکرێنەوە، هەروەها داوایان کرد بڕیاری وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە دیاریکردنی "قۆناغی ڕاگوزەر" بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بەشێکی دیکەی ناڕەزایەتییەکەدا ئاماژە بەوە کرا، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی دوو مانگە دەرگەی قوتابخانەکان کراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا نزیکەی هەزار قوتابیی پۆلەکانی نۆ و دوازدە لە خوێندن بێبەشکراون و لە چاوەڕوانیی دەستپێکردنی قۆناغی ڕاگوزەردان.

نوێنەرایەتیی قوتابییان لە كاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكەدا، یاداشت و داواکارییەکانی خۆیان ڕادەستی عارف سیدۆ بەرپرسی کۆمەڵگەی پەروەردەیی عەفرین کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.