کەمێک پێش ئێستا، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شارۆچکەی حەویجە، هێرشێکیان بە چەکی قەناس کردە سەر هێزەکانی فەوجی 1ی لیوای 9ی پۆلیسی فیدراڵی.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 8:00ـی شەو، تیرۆرستانی داعش بە چەکی قەناس تەقەیان لە خاڵێکی پشکنینی فەوجی 1ی لیوای 9ی فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدراڵی لە نزیک گوندی (بەرغەلییە)ی سەر بە شارۆچکەی حەویجە کرد.
هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە کەرکووک لهبارهی هێرشهكه رایگهیاند: لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کارمەندێکی پۆلیس بە ناوی بەکر ماجد گیانی لە دەستداوە و 4 کارمەندی دیکەش بریندار بوون. هاوکات هێرشەکە زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و کامێرایەکی حەراریی سەربازی کە بۆ چاودێریکردنی ناوچەکە بەکاردەهات، لە لایەن چەکدارەکانەوە تێکشکێنراوە.
سەرەڕای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەکە هەن، بەڵام بوونی تیرۆرستانی داعش و جموجۆڵەکانیان مەترسی لەو شوێنانە دروستکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.