شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات كە ئەمساڵ رێژەی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان، باش و دڵخۆشكەر دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: بەگوێرەی پێشبینییەكان رێژەی بارانبارین لە مانگەكانی 10 و 11 و 12 لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی گشتی باش و دڵخۆشكەر دەبن.
هەروەها رایدەگەیەنێت: رێژەی بارانبارین لەماوەی ئەم سێ مانگەدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرووی ئاستی مامناوەند دەبێت، ڕێژەكە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان زیاتریش دەبێت.
شارەزاكەی كەشناس ئاماژەی بەوەشكردووە: بڕی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارەكانی زاخۆ و ڕاپەڕین و سۆران بەراورد بە ناوچە دەشتاییەکان، زیاتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.