بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە شاری كوفە لە سنووری پارێزگای نەجەف، ماوەی دوو رۆژە قوتابخانەی سەرەتایی ئەو شارە بە داخراوەیی ماوەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە تەواوی عێراقدا پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵی نوێ دەستی پێ كردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكان، ماوەی چەند رۆژێكە كێشە لەنێوان دوو بنەماڵەی ناوچەی قەزوینییە لە باكوری شاری كوفە دروستبووە، ئەمە بووەتە هۆكاری ئەوەی قوتابخانەی سەرەتایی ناوچەكە نەكرێتەوە و هەر بە داخراوی بمێنێتەوە.
بەهۆی ئەوەی قوتابخانەكە دەكەوێتە نزیك ماڵی یەكێك لە بنەماڵە بەشەڕهاتووەكان، قوتابییان و مامۆستایان لە ترسی دروستبوونی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی لەنێوان هەردوو بنەماڵەكەدا، ناوێرن بچنە قوتابخانەكەیان و دەست بە پڕۆسەی ساڵی نوێی خوێندن بكەن.
لای خۆشیانەوە هێزە ئەمنییەكانی شارەكە تا ئێستا نەیانتوانیوە كێشەكە چارەسەر بكەن بۆ ئەوەی قوتابییان بچنە هۆڵەكانی خوێندن و دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.