Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 01:40

مەسرور بارزانی و پیتەر نیلسن کۆبوونەوە

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد و تاوتوێی دۆخی گشتی و پەیوەندییان لە بواری ئابووری و بازرگانیدا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە27ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پیتەر نیلسن، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە.

باڵیۆزی سویسرا، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.