حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی سەردانەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران بۆ ئەمەریکا، لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی دروست بووە بۆ بەردەوامبوونی ناردنی بڕێکی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق.
گوتەبێژی حکوومەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی (واع)ـی ڕاگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتنە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییە شەرعییەکانە لە دراوی بیانی و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێکی نوێی دۆلار دەگاتە عێراق.
حەیدەر عەبوودی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم تێگەیشتنە لە کاتێکدایە عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی لە بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری لەسەر دابەشکردنی دۆلار و ڕێکخستنی بەکارهێنانەکانیدا بەدەست هێناوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی نایاسایی دراوی بیانی.
هەروەها جەختی کردەوە کە حکوومەت بەردەوامە لە فراوانکردنی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و هەنگاونان بەرەو بە دیجیتاڵکردنی ئابووریی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.