Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 01:42

وەزارەتی خوێندنى باڵا: ئەمشەو کاتژمێر 12 پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین کۆتایی دێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 12، وادەی پێشکەشکردن بۆ سیستەمی زانکۆلاین کۆتایی دێت و بە هیچ شێوەیەک ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمشەو کاتژمێر 12، ماوەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو دەرچووانەی تاوەکو ئێستا فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕ نەکردووەتەوە، دەتوانن لەو چەند کاتژمێرەی ماوە تاوەکو 12ی ئەمشەو فۆڕمەکە تەواو بکەن و لە ڕێگەی سیستەمەکەوە بینێرن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە، دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەییە پیشەییەکانیش بە هەمان شێوە دەتوانن سوود لەم کاتە وەربگرن و لەم چەند کاتژمێرەی ماوەدا فۆڕمی زانکۆلاین پڕ بکەنەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.