Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 01:51

پارێزگای هەولێر: پڕۆژەی شەقامەکانی باغلومنارە بەرەو تەواوبوون دەچێت

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگای هەولێر بۆ باشترکردنی تۆڕی شەقام و ڕێگاوبانەکان، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان و دوو شەقامی سەرەکی لە کەرتی باغلومنارە بە خێرایی بەردەوامە.

پڕۆژەکە بە گوژمەی 63,887,000,000 (شەست و سێ ملیار و هەشت سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن) دینار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە پێکهاتووە لە: دروستکردنی تەواوی شەقامە ناوخۆییەکانی کەرتی باغلومنارە، دروستکردنی دوو شەقامی سەرەکی بە پانی 60 مەتر و  جێبەجێکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاوی خواردنەوە.

ئەم دوو شەقامە 60 مەترییە ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دەبێت، بەتایبەت کە یەکێکیان ڕێگەی سەرەکیی موسڵ بە ڕێگەی مەخموور دەبەستێتەوە و ئەوەی دیکەشیان شەقامی 120 مەتری بە شەقامی 150 مەتری دەبەستێتەوە.

بەپێی پلانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بڕیارە کارکردن لەم پڕۆژەیە پێش دەستپێکردنی وەرزی زستان کۆتایی بێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.