Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 02:40

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە و داوای کەسوکاری دەکرێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 21-09-2026، تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی وریا محەمەد مەهدی لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیارییەکانی کۆچکردووی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: کۆچکردوو ناوی وریا محەمەد مەهدی ناسراوە بە (دەلۆ)یـە، لەدایکبووی ساڵی 1988 و ناوی دایکی نازەنین ڕۆستەمە.

پۆلیسی سلێمانی هەروەها داوای لە کەسوکار یان هاووڵاتییان كردووە ئەوانەی زانیارییان لەبارەی ئەم هاووڵاتییەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی بکەن. هەروەها بۆ هەر زانیارییەک دەتوانن پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بکەن.

لە ئێستادا تەرمی كۆچكردووەكە لە پزیشکی دادوەریی سلێمانییە و ڕێکارە یاساییەکان لەبارەی رووداوەكە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.