سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێم پاڵپشتی لە سەرخستنی ئەرکی کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ئۆلفکە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخیی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.