بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی ئەمیر گەردی پێشكەشكاری دیاری كەناڵی (كوردستان تیڤی) كرد بەهۆی كۆچی دوایی باوكییەوە.
بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی لە پرسەنامەكەدا بۆ ئەمیر گەردی رایدەگەیەنێت: بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (عەبدولڕەحمان حاجی عەلی عارەبکەندی)مان پێگەیشت.
لە پرسەنامەكەدا هەروەها هاتووە: لە خوای گەورە داواکارین ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هاوخەمی و دڵنەوایی دۆستان و خزمانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان، و ئەمە دواکۆستی بنەماڵەکەتان بێت.
دەقی پرسەنامەكەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ میدیاکار (ئەمیر گەردی):-
بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (عەبدولڕەحمان حاجی عەلی عارەبکەندی)مان پێگەیشت.
بەهۆی ئەم کۆستە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان، خانەوادە، کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هاوخەمی و دڵنەوایی دۆستان و خزمانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان، و ئەمە دواکۆستی بنەماڵەکەتان بێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
21ی ئەیلوولی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.