سەرۆكی ئەمریكا بیر لەوە دەكاتەوە گورزێكی سەربازیی دژی حوسییەكان لە یەمەن بووەشێنێت بۆ ئەوەی پێشڕەوی و هێرشەكانیان بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەر و گەرووی بابولمەندەب رابگرێت.
ماڵپەڕی (ئەكسیوس) ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرای کرد، دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی ئەگەری دەرکردنی فەرمانی لێدانی سەربازیی بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن کردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە دۆناڵد ترەمپ پێش ئەوەی بڕیاری سڕکردن حوسییەكان و ڕاگرتنی پێشڕەوییەكانیان بدات، تاوتوێی دەرکردنی فەرمانی لێدانی سەربازیی بۆ سەریان کردووە.
لای خۆشییەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) چەند بژارەیەکی بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە یەمەن ئامادە کردبوو، بەڵام ترەمپ بڕیاریداوە لە ئێستادا کارەکان ڕابگرێت.
دوێنێ یەكشەممەش دۆناڵد ترەمپ له‌باره‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن گوتبووی: له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵیاندا و هه‌ردوولامان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین هێرش نه‌كه‌ینه سه‌ر یه‌كتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.