Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 01:05

هه‌ولێر.. له‌ سبه‌ینێوه‌ به‌نزینی 750 دیناری له‌ ئێوارانیش دابه‌ش ده‌كرێت

100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وه‌ك تاقیكاری و به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، له‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه‌‌ به‌نزینی 750 دیناری له كاتی دوای نیوه‌ڕۆ و‌ ئێوارانیش دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21/9/2026 وه‌ك تاقیكاری و به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، له‌ چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌نزینی 750 دیناری دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت: دابه‌شكردنی به‌نزین له‌ كاتژمێر 12ی دوای نیوه‌رۆ ده‌ست پێ ده‌كات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: به‌نزینه‌كه‌ له‌ 5 به‌نزینخانه‌ی شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌ركرێت كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

1- به‌نزینخانه‌ی (گه‌ل) پیشه‌سازی باشوور

2- به‌نزینخانه‌ی (گۆڵدن) 100 مه‌تری

3- به‌نزینخانه‌ی (ئاكار) 100 مه‌تری

4- به‌نزینخانه‌ی (مناره‌) ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا

5- به‌نزینخانه‌ی (هۆگر 1) 100 مه‌تری گه‌ڕه‌كی شادی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.