Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 16:37

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 18ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی شەممە 19ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا. پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شارە و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەینی شەممە
هەولێر 39 38
سلێمانی 37 36
دهۆک 39 37
هەڵەبجە 39 38
زاخۆ 39 38
ئاکرێ 39 36
چەمچەماڵ 39 37
پیرمام 35 33
گەرمیان 42 41
حاجی ئۆمەران 30 27

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.