ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پاکێجێکی گەمارۆ نوێیە بەرفراوانەکانی پەسەند کرد کە ئامانج لێی زیادکردنی فشارەکانه بۆ سەر ڕووسیا سەبارەت بە شەڕی لە ئۆکراینا.
كۆنگرێس دوای پهسهندكردنی، پرۆژه یاساكهی ڕەوانەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووه بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات.
ئەنجوومەنی نوێنەران کە لە ژێر کۆنترۆڵی کۆمارییەکاندایە، بە دەنگی 262 بەرامبەر 159، پڕۆژە یاسای سزادانی ڕووسیای پەسەند کردووه، ئەمەش گەورەترین هەنگاوی یاسادانانی ئەمریکایە لە دژی مۆسکۆ لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.
ترەمپ دووپاتی کردەوە کە واژۆ لەسەر پڕۆژە یاساکە دەکات و دەبێتە یاسا، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە بە دەنگی 86 بەرامبەر 11 پەسەندکرا.
یاساکە کەرتی وزە و بەرگری ڕووسیا و ڤلادیمێر پووتین و بەرپرسانی دیکە دەکاتە ئامانج، هەروەها ئەوەی بە "بەلەمی سێبەر" ناسراوە کە مۆسکۆ بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ڕۆژئاوا بەکاریدەهێنێت.
ئەو پڕۆژە یاسایە دەسەڵاتی بە سەرۆکی ئەمریکا داوە تا 100% باج بەسەر کڕیارانی سەرەکی نەوت و غازی ڕووسیادا بسەپێنێت، لەوانەش چین و هیندستان، ئەمەش بۆ بێبەشکردنی داهاتی مۆسکۆ بۆ دابینکردنی بودجەی جەنگی دژی ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.