Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 16:37

لە گوندی بەرزێوە خوشك و برایەك بەهۆی تەزووی كارەبا گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی بەرزێوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خوشك و برایەك بەهۆی بەركەوتنیان بە تەزووی كارەبا لەناو ئاودا گیانیان لەدەست دا.

رەوەند مەغدید گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگاداركراینەوە بە رووداوی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی كە خوشك و بران لەناو ئاوی گوندی بەرزێوە.

راشیگەیاند: خوشك و براكە لەناو ئاوی گوندی بەرزێوە بەهۆی بەركەوتنیان بە تەزووی كارەبای غەتاس گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی ناسنامەی ئەو خوشك و برایە، رەوەند مەغدید گوتی: خوشك و براكە ناویان (سیلان و گەیلان فەتاح)ـە و تەمەنیان 19 ساڵە، خۆیان خەڵكی شارەدێی گەڵاڵەی باڵەكایەتین، بەڵام دانیشتووی شاری سۆرانن.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی تەزووی كارەبا، تیمەكان بەزەحمەت تەرمی خوشك و براكەیان لەناو ئاو دەرهێناوە.

ئێستا تەرمی خوشك و براكە بەرەو مزگەوتی گەڵاڵە بەڕێ كراون و بڕیارە لە گۆڕستانی گەورەی سۆران بەخاك بسپێردرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.