Erbil 31°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 17:12

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕوون دەکاتەوە

100%

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غاز، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کەمی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلوول، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: "هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە کۆمپانیای داناغاز بڕی هەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردووەتەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە".

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە پەیوەندیتان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو بۆ چارەسەرکردن و ئاسایبوونەوەی هەناردەی غاز و بەرهەمهێنانی کارەبا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.