ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
له دیدارێكدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هاوکاریی سەربازی و مرۆیی و په‌ره‌پێدان و بواری شوێنه‌واردا دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەردەوامیی هاريکاریی هاوبەشى نێوانيان کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئيتاڵيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له ئاسايش و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت و له پشتگيريكردنيان به‌رده‌وام ده‌بێت.
بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، لەگەڵ دوایین پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه بوو کە تۆماسۆ سانسۆنێ كونسوڵی گشتیی ئیتالیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی بوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى وڵاتی ئیتاڵیا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.