Erbil 31°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 14:14

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران.. بەشێک لە شەقامی سلێمانی – کەرکووک دادەخرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، شەقامی ڕۆیشتن لە ئاڕاستەی سلێمانییەوە بەرەو کەرکووک بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت، هاوکات داوا لە شۆفێران دەکات کە شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بەردەوامبوونی کار لە یەکتربڕی ژمارە 11ـی شەقامی 100 مەتری کە دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجە، بە هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، شەقامی ڕۆیشتن لە ئاڕاستەی سلێمانییەوە بەرەو کەرکووک، لە دوانیوەڕۆی دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، بۆ ماوەیەک بەربەست دەکرێت.

شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتی خۆیان، هاوکاریی تیمەکانمان بکەن و بەپێی نەخشەی دیاریکراو و بە گوێرەی هێما و ڕێنیشاندەری هاتوچۆی دانراو لە شەقامەکە، شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ ڕۆیشتن لە سلێمانییەوە بەرەو کەرکووک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.