Erbil 31°C یەکشەممە 13 ئەیلوول 14:45

حوسییەکان ڕایدەگەیەنن بنکەیەکی سەربازییان لە سعوودیە بە درۆن و مووشەک کردووەتە ئامانج

100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، گرووپی حوسییەکانی یەمەن ڕایان گەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی سعوودیەدا، بنکەیەکی سەربازییان لە ناو خاکی سعوودیە کردووەتە ئامانج.

یحیی سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، لە پلاتفۆرمی (ئێکس) بڵاوی کردەوە کە هێرشەکە بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی (شەرورە)ـی سعوودیەی کردووەتە ئامانج. بەپێی گوتەی ناوبراو، لەو هێرشەدا "کۆگاکانی چەک و ژوورەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ" کراونەتە ئامانج کە وەک خۆی ئاماژەی پێ کردووە "بەڕێوەبردنی هێرشەکانی سعوودیە بۆ سەر وڵات و گەلەکەیان" لەوێوە ئەنجام دەدرێت.

گوتەبێژی حوسییەکان کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەی دیاری نەکرد، بەڵام وەسفی کرد وەک ئۆپراسیۆنێکی "جۆری و گرنگ". تا ئێستا لایەنی سعوودیە بە فەرمی هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم ڕاگەیەندراوەی حوسییەکان نەداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.