ئه‌مرۆ پێنجشەممە 10ی ئهیلوول، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕایانگەیاند کە هێزی ئاسمانی سعوودیە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 40 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگه و باره‌گاكانمان له پارێزگاکانی یەمەن دەستپێکردووە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی هێرشە نوێیەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سه‌ر كه‌شتیی و بنكه بازرگانییه‌كانی سعوودییه.
ئاژانسی هەواڵی "سەبا " و تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی سەر بە حووسییەکانی یه‌مه‌ن بڵاویانکردەوە: کە "فڕۆکەکانی سعوودیە لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 40 هێرشیان بۆ سەر پارێزگاکانی تەعز، حودەیدە، ئەلجەوف و مەریب ئەنجامداوە".
جێی باسه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاڵۆزیی زۆر له نێوان حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و سعوودییه دروست بووه و به‌چڕی هێرشی درۆنی و ئاسمانی ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی یه‌كتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.