Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 14:36

سوپای ئوردن خستنەخوارەوەی ژمارەیەک مووشەکی بالیستیی ئێرانی ڕاگەیاند

100%

هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا شانشینی ئوردن ڕووبەڕووی پەلامارێکی مووشەکی بووەتەوە کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و توانیویانە 18 مووشەکیی بالیستی تێکبشکێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئەیلوول، هێزە چەکدارەکانی ئوردن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی مامەڵەیان لەگەڵ 20 مووشەکی بالیستیدا کردووە کە بەرەو خاکی ئوردن هەڵدرابوون و لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوون. هاوکات ڕوونی کردەوە، بەرگرییە ئاسمانییەکان توانیویانە بە سەرکەوتوویی 18 مووشەک تێکبشکێنن و لەناویان ببەن.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، دوو مووشەک لە ناوچەی چۆڵ و دوور لە ئاوەدانی کەوتوونەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەکانی چاودێریکردن، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن تا ئێستاش بەردەوامن.

هێزە چەکدارەکانی ئوردن بەپێی هەڵسەنگاندنە مەیدانییەکان جەختی لەوە کردەوە کە هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ئەو دەستدرێژییە مووشەکییەوە تۆمار نەکراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.