Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 15:09

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون

100%


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆ لەسەر رێگای کۆیە – سماقوڵی سێ قوربانی لێ کەوتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند: ڕووداوێکی سەختیی هاتوچۆ لە جۆی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی کرێ (تاکسی) لەسەر رێگای کۆیە - سماقوڵی لە نزیک سێڕییانی جەلی ڕوویدا.

هاتوچۆی کۆیە ئاماژەی بەوە دا، بە هۆی رووداوەکەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گیانی لەدەست دا و دوو سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە داوا لە شۆفێران دەکات کە پابەندی هێماکانی شەقام و رێنمایی هاتوچۆ بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.