Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 00:04

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ کۆبوونەوە

100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد و بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کردەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ حکوومەتی فیدراڵی لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارنامەکەیدا دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهات و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.