پەیامنێری کوردستان تیڤی لە دەڤەری بارزان ڕایگەیاند، هاووڵاتییەک لە کاتی ماسیگرتندا لەسەر ڕووباری چامە بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هاووڵاتی (حەسەن بابەکرد خانۆ کانیەلینجی)، کە نیشتەجێی دەڤەری بارزانە، لە ڕۆژی ڕابردووەوە بە مەبەستی ماسیگرتن ڕووی لە "ڕووباری چامە" کردووە، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی و پچڕانی پەیوەندییەکان، کەسوکاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار کراونەتەوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە و خزم و کەسوکاری، ئۆپەراسیۆنێکی چڕی گەڕانیان لە دەوروبەری ڕووبارەکە و ئەو شوێنانەی گومانی لێدەکرێت دەستپێکردووە.
سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ناوبراو، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ سەرەداوێک لەبارەی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییەوە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان لە ناوچەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.