جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەشت.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوايی شێخ عەبدولواحید ئيبراهيم شێخ عەبدولسەلام بارزانى، براى گەورەی بنەماڵەی بارزانى دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتی کرد بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشییەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.