باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین، هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند، دۆخی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاڵۆزی ماوەتەوە و ئەگەری ڕوودانی پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراو لە ئارادایە.
باڵیۆزخانەکە لە ئاگادارینامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشتر ئێران ژێرخانە مەدەنییەکانی لە بەحرەین کردووەتە ئامانج، لە نێویشیاندا هۆتێلەکانی شاری مەنامە. هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات کە لەوپەڕی وریاییدا بن و چاودێری پەرەسەندنەکان بکەن.
لە بەشێکی تری هۆشدارییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە بەهۆی تێکچوونی باری ئەمنی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخستنی ئاسمانی ناوچەکە و دروستبوونی ئاستەنگ لە گەشتکردن بە شێوەیەکی گشتی لە ئارادایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.