Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 22:47

ترەمپ ململانێی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بە بچووک وەسف دەکات

100%

 سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا جەنگی ئێستای وڵاتەکەی لەگەڵ ئێرانی بە بابەتێکی بچووک ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئەمە بۆ ئەمریکا پرسێکی ئاسایی و سادەیە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، پشتگیری تەواوی خۆی بۆ گوتەکانی جەی دی ڤانسی جێگری دەربڕی، کە پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو ئەوەی لەگەڵ ئێراندا دەگوزەرێت جەنگ نییە، بەڵکو تەنیا ململانێیەکی سەربازییە.

لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد،  زۆرێک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی باس لە بوونی جەنگ یان ڕووبەڕووبوونەوەی گەورە ناکەن، ئەویش بە هەمان شێوە ناوی دەنێت ململانێ، چونکە بە گوتەی ئەو ئەم پرسە ئالەنگارییەکی ئەوتۆ و گەورە بۆ سەر واشنتن دروست ناکات.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی سەرکەوتنی گەورەی بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە، بە شێوەیەک کە توانیویانە کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر گەرووی هورموزدا بسەپێنن و زیانی کوشندەش بە هێزەکانی ئێران بگەیەنن.

ئەم قسانەی دۆناڵد تره‌مپ لە کاتێکدایە، کە گرژی و ململانێ سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران پێ دەنێتە 7ـەمین مانگی خۆیەوە و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامییان هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.