Erbil 31°C شەممە 05 ئەیلوول 12:49

یسرائیل کاتس: کۆنترۆڵکردنی بەرزاییەکانی عەلی تاهیر ناوچەی ئەمنی لە باشووری لوبنان بەهێزتر دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، کۆنترۆڵکردنی بەرزاییە ستراتیژییەکانی عەلی تاهیر پێگەی ناوچەی ئەمنی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەهێزتر دەکات. کاتس دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لەو شوێنە ستراتیژییەی حیزبوڵڵا ناکشێنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوول، یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کۆنترۆڵکردنی بەرزاییەکانی عەلی تاهیر بە واتای تەواوبوونی قۆناغی گەرەنتیکردنی کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر ناوچەی ئەمنی لە باشووری لوبنان دێت.

ئەم لێدوانانەی کاتس دوای ئەوە دێت کە سوپای ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە باشووری لوبنان، دەستی بەسەر ئەو ناوچە بەرز و ستراتیژییەدا گرت، کە وەک یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی چاودێری و بەرگریی حیزبوڵڵا هەژمار دەکرا. ئیسرائیل ئامانجی لەم هەنگاوە دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنییە بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی باکووری وڵاتەکەی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.