ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2ی ئهیلوول، سەروکی شارەوانی شاری بوخوم لە ئەلمانیا بانگهێشتی پاڵه‌وانی جیهانی كورد "عگید کابایێل"ی كرد بۆ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ڕێزلێنانی تایبه‌ت پێی به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی.
عگید کابایێل ناسراو بە (کوردیش پاوەر) خاوەن قورسایی گران و قارەمانی جیهانی WBC ناسراوه و بڕیار وایه ئامادەی ئەم رێورەسمە بێت و وه‌ڵامی بانگهێشتنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری بوخومی داوه‌ته‌وه.
بڕیار وایه، یورگ لوکات سەروکی شارەوانی بوخوم له‌گه‌ڵ هەوادارانی عگید کابایێل، ئاهەنگی ڕێزلێنان بگڕێن بۆ ئه‌و پاڵه‌وانه كورده، ئه‌وه‌ش دوای واژۆ کردنی کتێبی زێڕینی شارەکە.
ئەم ڕێزلێنانه له‌و یاریزانه كورده جیهانییه بە هەماهەنگی لە گەڵ ڤیزت کوردستان ڕێکخراوە و سپونسەری ئەم رێورەسمە ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.