ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2ی ئه‌یلوول، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی یاریزانی دێرین تاهیر سابیر سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكردەووه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و ماڵباتی كۆچكردوو تاهیر سابیر ده‌كات.
ئه‌وه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه..
بۆ کۆچی دوایی یاریزان تاهیر سابیر، سەرۆکی پێشووی یانەی وه‌رزشی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.