Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 23:40

ستیڤن فاگن گەڕایەوە عێراق

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە بڕیاری گەڕانەوەی باڵیۆز ستیڤن فاگنی كرد بۆ وەرگرتنی پۆستی ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: پێشوازی لە بڕیاری گەڕانەوەی باڵیۆز ستیڤن فاگن دەکەین بۆ وەرگرتنی پۆستی ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد: باڵیۆز ستیڤن فاگن پێشتر وەك کونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر و جێگری سەرۆکی نێردەی ئەمریكا لە بەغدا و هەروەها باڵیۆزی ئەمریکا لە یەمەن کاری کردووە، ئێستاش دەبێتە ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕوونیشی کردەوە: باڵیۆز فاگن خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوانی هەرێمییە کە یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریكا و عێراق، هەنگاونان بەرەو ئاییندەیەک کە دەستکەوتی یەکسان بۆ هەردوو گەلی ئەمریکی و عێراقی بەدەستبهێنێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.